سبەى ڕێکەوتى (4/6/2015)ى زایینى، لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، تاقیکردنەوەى خوولى یەکەمى کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدرێت. لەم بارەوە (فاتێح مەولەوى زادە) وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان گوتى: "سەرجەم ئەو قوتابیانەى کە بەشدارى ئەزموونەکانى کۆتایی ساڵ ـ خوولى یەکەم دەکەن، لە بەشى زانستى (73757) قوتابی و لە بەشى وێژەیی (55564) قوتابی و لە بەشى خوێندنى پیشەیی (20088) قوتابین کە کۆى گشتى بەشداربووان (149409) قوتابین کە لە (2146) هۆڵ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن. "
هەروەها مەولەوەى زادە ئاماژەى بەوە کرد کە قوتابیان پێویستە پشت بە کتێبەکانیان ببەستن و خۆیان بەدوور بگرن لە مەلزەمە و کورتکراوە بابەتییەکان و "هیوادارین کە هەر قوتابیە و بە هەوڵ و تێکۆشانى خۆى بچێتە هۆڵەکانى تاقیکردنەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە هەر هەوڵ و کۆششێکى نەخوازراو و نەویستراو بۆ باشبوون و دەرچوون لە تاقیکردنەوەکان و سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان و ماندوونەبوونى لە گشت مامۆستا خۆشەویستەکان دەکەین."