لەڕەمەزاندا دوور بکەونەوە لە خواردنەوە گازییەکان
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاشكرای ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه گازییه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیانێكی زۆریان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، به‌جۆرێك زیانه‌كانی له كاته‌كانی دیكه زیاتره.
پسپۆڕه‌كان چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری خواردنه‌وه گازییه‌كان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجامداوه و هۆشداری ده‌ده‌نه ڕۆژووانان به‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌هیچ جۆرێك له‌كاتی به‌ربانگدا خواردنه‌وه‌ی گازی نه‌خۆنه‌وه و به‌و خواردنه‌وانه ڕۆژووه‌كه‌یان نه‌شكێنن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زۆر خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازی و شیرینه‌كان ده‌بێته هۆی دروستبونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی و تووش بوون به ئازاری گه‌ده كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سی ڕۆژوه‌وان ده‌بێت.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان باشتره ڕۆژوانان گرنگییه‌كی زۆر به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌ی سروشتی بده‌ن، چونكه سودێكی زۆری بۆ له‌شیان هه‌یه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی كرداری هه‌رس كردن ده‌دات، باشتریشه ئه‌و خواردنه‌وانه به‌ڕاده‌یه‌ك سارد نه‌بن كه ئازاری گه‌ده بدات.
