زانیاری لەسەر دەستپێکردنی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كرێت، ده‌شڵێت، هه‌ركاتێك ئه‌نجامه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشت به زووترین كات كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
تا ئێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی نه نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات له چاو ساڵانی پێشتردا، واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین دوابكه‌وێت.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: "له كاتی ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، خوێندكاران ده‌توانن په‌ڵپ له نمره‌كانیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 10 رۆژی پێویسته بۆ پیاچوونه‌وه به نمره‌كاندا".
وتیشی: "ئه‌مساڵ به‌هۆی پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه كاره‌كان دواكه‌وتن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كرێت".
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: "هه‌ركاتێك به فه‌رمی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییمان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وا ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
::: سەرچاوە: سایتی خەندان
