ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی دارایی چەند پێشنیازێک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەخاتەڕوو







































وەزارەتی دارایی چەند پێشنیازێک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەخاتەڕوو

21/9/2015 كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رێكخستنەوەی بارودۆخی  دارایی و ئیداری ئەنجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری چەند پێشنیارێكی بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و  زیادكردنی داهات خستەڕوو.
پێشنیارەكانی وەزیری دارایی و ئابووری لە چواردە خاڵ خۆی دەبینێتەوە  بۆ باشتر خزمەتكردنی  هاوڵاتیان و  فەرمانگاكانی هەرێمی كورستان و  دۆزینەوەی رێكار و چەرسەركردنی  بەشێك لە قەیرانی دارایی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە 22/9/2015 پێشنیارەكانی بە نوسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە و بە جێەبجێكردنی بەشێكی قەیرانی دارایی چارەسەر دەبێت ئەویش لە پێدانی دەسەڵاتی سەرپەرشتی كردنی داهاتی خۆیان لەلایەن پارێزگاكان خۆیانەوە و  كەمكردنەوەی خەرجی بە گێڕانەوەی بودجەیەكی باش بۆ حكومەت و لەگەڵ خستنەسەركاری كەسانی گەنج و نوێ.


ب?اوکردن?و?