نۆژەنکردنەوەی ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان
پاش ئەوەی لەڕێگای زەڕایەن نیوز پەرلەمانتارێک گرفتەکانی ڕێگای سەرەکی زەڕایەن - دەربەندیخانی گەیاندە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، لەئێستادا لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی سەرقاڵی نوژەنکردنەوەی ڕێگاکەن.
ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان بە ڕێگای مەرگ ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ڕێگاکە یەک سایدەو قەرەباڵخێکی زۆری لەسەرەو تائێستا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ چەندین کەس بوونەتە قوربانی.



