ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمیە
بەبۆنەی رۆژی یەكی موحەڕەمەوە كە سەری ساڵی كۆچیە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە بەگشتی و ئەو بارگرژیەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە نەمێنێت .
بە هاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین كە رۆژی چوارشەمە 14ی ئۆكتۆبەر كە رۆژی یەكی موحەڕەمی سەری ساڵی تازەی كۆچیە، و پێنج شەمە 15 ی ئۆكتۆبەر دەبێتە پشووی فەرمى و دەوامی فەرمی رۆژی یەك شەمە 18ی ئۆكتۆبەر دەستپێدەكاتەوە.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەت
2015/10/13
