ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەڕۆژانی داهاتوودا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

لەڕۆژانی داهاتوودا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوو مووچەی دەزگاکانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ دابەشبکرێت. 

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، کە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 17-18ی10ی2015 مووچەی مانگی تەمموزی هێزەکانی ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت. 

 سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەریمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی حەوتی هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت، پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو مووچەی چەند دامودەزگایەکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

ب?اوکردن?و?