خشتەی نوێی مووچە لەعێراق بڵاوکرایەوە
لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی خشتەی دەرماڵەی فەرمانبەران دا چەند گۆڕانکارییەکی لە مووچەی فەرمانبەراندا کردووە.
1- وەزارەتی نەوت و كارەبا، رێژەی %30 دەرماڵەکەی دەدرێتە هەموو كارمەندانی جگە لە بارەگای وەزارەت و ئۆفۆیسی پشکنەر و كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتەكە.
2- وەزارەتی داد، بڕی 150 هەزار دینار دەدرێتە لێكۆڵەرەوەی تاوانەکان و 400 هەزاریش بۆ ئەوانەی لە زیندانەكاندا فەرمانبەرن.
3 - وەزارەتی پەروەدرە و پێگەیاندنی ئیسلامی لە وەقفی شیعە و سونە: دەرماڵەی بڕاوەیان 150 هەزار دینار دەبێت.
4 - وەزارتی خوێندنی باڵا بەم شێوەیە دەبێت: 100% بۆ پرۆفیسۆر، 75% پرۆفیسۆری یاریدەدەر، 50% مامۆستا و 25% مامۆستای یاریدەدەر.
5 - وەزارەتی كار تەنیا بڕی 150 هەزار دینار دەدەن بە لێكۆڵەرەوەی كۆمەڵایەتی و توێژەری كار.
6 - ئەو دەزگایانەی کە پەیوەندیان بە وەزارەتەکانەوە نییە لە ژێر ناونیشانی دەرماڵەی ئەندازیاریی رێژەی 50% دەدەن بەو ئەندازیارانەی کە لە شوێنی پڕۆژەکان کاردەکەن و، رێژەی 35% بۆ ئەو ئەندازیارانەی کە لە بنکە و فەرمانگەکان کاردەکەن.
ئەو دەرماڵانەی نەگۆڕن: ( بڕوانامە، هاوسەرگیری و منداڵ، گواستنەوە).



