شەش فەرمانگەی شارەزوور لەڕووی كارگێڕییەوە گەڕانەوە سەر پارێزگای سلێمانی
بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی هاوڵاتیان لە سنووری شارەزوور شەش فەرمانگە لەرووی كارگێڕیەوە لە پارێزگای هەڵەبجەوە گواسترانەوە سەر پارێزگای سلێمانی . لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سۆران عەلی قایمقامی قەزای شارەزوور رایگەیاند لە دوای گواستنەوەی شەش فەرمانگە لە پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ پارێزگای سلێمانی , لە رۆژی ١-١٠-٢٠١٥ بڕیارەكە كاری پێدەكرێت و لەمەودوا فەرمانگەكان سەرجەم نوسراوەكانیان ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی دەكەن بۆ جێبەجێكردنی كارەكانیان.
پێشتر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆبوونەوەیەکدا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاری گەڕانەوەی ئەو فەرمانگانەی لەسنوری پارێزگای هەڵە بجەوە بۆ سەر پارێزگای سلێمانی دا.
شاخەوان عەلی GK
