قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی جامی زەڕایەن کۆتایی هات
هەشت سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم
لەماوەی ڕابردوودا بەسەرپەرشتی لیژنەی تیپەملییەکانی زەڕایەن خولی تۆپی پێی جامی زەڕایەن بۆ تیپە پلەیەکەکان کە ژمارەیان 11 تیپ بوو کرایەوە، تیپەکان دابەشی دوو گروپ کرابوون.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی قۆناغی یەکەم هەشت تیپ سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم.
تیپە سەرکەوتووەکان:
1- تیپی وەرزشی ئاشتی
2- تیپی وەرزشی بەمۆ
3- تیپی وەرزشی نەورۆز
4- تیپی وەرزشی کوردستان
5- تیپی وەرزشی بروسک
6- تیپی وەرزشی سەرناو
7-تیپی وەرزشی مەشخەڵ
8-تیپی وەرزشی زیرەک







