ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە


وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد كە له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

ڕۆژی دووشەممە ٢ / ١١ / ٢٠١٥ مووچەی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیی سیاسی.

ڕۆژی سێشەممە ٣ / ١١ /٢٠١٥ مووچەی هەردوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دەرماڵەی كۆمەڵایەتی.

ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەممە ٤ و ٥ / ١١ / ٢٠١٥ مووچەی خانەنشی بێشمەرگە و شارستانی، هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران.

ب?اوکردن?و?