ڕۆژی چوارشەممە پشووی فەرمیە
حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕۆژى چوارشەممەى داهاتووى کردە پشووى فەرمى.
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە ڕۆژی چوارشەممە 20 - 4 - 2016 بە بۆنەی جەژنی چارشەمبیا سۆری كوردانی ئێزدی لە سەرجەم فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
بەڕێز دزەیی هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ڕۆژی پێنجشەممە 21 - 4 - 2016 دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێت.
ی.س
