شارەزوور پێشانگایەکی ڕۆژنامەوانی کرایەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆڕیکەوتی21_4_2016 بەڕیزڕزگارغفورقایمقامی قەزای شارەزووربەئامادەبوونی سەرۆکی لقی سلیمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان وژمارەیەک لەبەڕیوەبەری فەرمانگەکانی قەزاکەونوینەری لایەنە سیاسیەکان وژمارەیەک لەڕۆژنامە نووسان بەبۆنەی 118 هەمین ساڵیادی رۆژنامەوانی كوردیەوە، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پیشانگەیەكی رۆژنامەوانی لە قەزای شارەزوور كردەوە.. ئەم پیشانگەیە زیاتر لە 120 تابلۆی هێدو لاپەرەی یەكەمی ئەو رۆژنامانەی لەخۆگرتبوو كە لە دوو دەیەی رابردوودا لە كوردستان دەرچووبوون هەروەها دەیان نموونەی گۆڤارەكانی كوردستان خرابوونە روو.. هەردوو رۆژنامەنووس عادل كۆچەری و فەرحان تاهیرهەستاون بەئامادەكردنیان..
لەكاتی كردنەوەی پیشانگەكە قایمقامی شارەزوور دەستخۆشی لە لقی سلێمانی كردوو هاوكات گلەییشی لەزۆربەی دەزگاكان كرد كە قەزاو ناحیەكانیان فەرامۆش کردوە چونكە خەڵكی ئەو ناوچانە تەواو تینووی رۆشنبیریو رۆژنامەوانین و وتی هیوادارین سەندیكاو رێكخراوەكانی تریش هەمان هەنگاوی سەندیكای رۆژنامەنووسان بگرنەبەر.
ی.س


