ڕۆژی یەکشەممە پشووی فەرمیە
لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كه ڕێكه‌وتى ڕۆژى جیهانیى كرێكارانه، له ته‌واوى داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا پشووى فه‌رمییه.
دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: ڕۆژى شه‌ممه وه‌ك خۆى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و له داموده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پشوو نابێت و ده‌وام ئاسایى ده‌بێت.
