ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی  بڕیاری لابردنی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور دەستیپێکرد 


هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی  بڕیاری لابردنی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور دەستیپێکرد 


دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ژمارەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکان کەم بکاتەوە، لەسەرەتادا پێشنیازی ئەوە هەبوو کە پەروەردەی شارەزوور وەکو خۆی بمێنێتەوەو پەروەردەی دەربەندیخان تێکەڵ بکەن ئەمەش لەسەر بنەمای ڕووبەرو ژمارەی قوتابخانە و خوێندکار، بەڵام لەئێستادا لەو پێشنیازە پەشیمانبوونەتەوە دەیانەوێت پەروەردەی شارەزوور هەڵبوەشێنەوەو دابەشی پەروەردەی تری بکەن.
لەئێستادا هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە دەستیپێکردووەو ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-٤-٢٠١٦ بەشێک لەبەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کردوو ڕایانگەیاند کە بەهیچ جۆرێک بەو پێشنیازە ڕازی نابن دەبێت پەروەردەی شارەزوور وەکو خۆی بمێنێتەوە.

ی.س

ب?اوکردن?و?