ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڤایبەر خزمەتگوزارییەکی گرنگی نوێی زیاد کرد



ڤایبەر خزمەتگوزارییەکی گرنگی نوێی زیاد کرد



به‌رنامه‌ی ڤایبه‌ر له‌ نوێترین وه‌شانیدا چه‌ند تایبه‌ندمه‌ندییه‌كی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كرد و به‌وه‌ش جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی به‌كارهێنه‌ران، كاری له‌پێشینه‌ی كۆمپانیاكه‌یه‌.

له‌ نوێترین وه‌شانیدا كه‌ 6.0ه‌ و بۆ هه‌ردوو سیستمی ios و android ده‌بێت و له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی نیسانی 2016ه‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌ستبه‌ركردووه‌، به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندیی Hidden Chats واته‌ گفتوگۆی شاردراوه‌ی زیادكردووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیاریكراودا كورته‌نامه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆ بگۆڕێته‌وه‌ بێئه‌وه‌ی له‌ناو لیستی نامه‌ هاتوو و رۆیشتووه‌كانیدا ده‌ربكه‌وێت.

هه‌ر له‌ تایبه‌مه‌ندیی Hidden Chats دا، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت كۆدێك كه‌ له‌ چوار ژماره‌ پێك بێت، بۆ كردنه‌وه‌ی نامه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ دابنێت كه‌ به‌ شاردراوه‌یی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات.

بۆ دانانی كۆد بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر كه‌ به‌كارهێنه‌ر خوازیاره‌ Hidden Chatsی له‌گه‌ڵ بكات، پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرێته‌به‌ر:

1- به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته‌ سه‌ر ناوی كه‌سه‌كه‌ له‌ناو لیستی ناوه‌كانی به‌رنامه‌ی ڤایبه‌ر و په‌نجه‌ره‌ی نووسینی کورته‌نامه‌ ده‌کاته‌وه‌ و په‌نجه‌ ده‌نێت به‌و به‌شه‌ی كه‌ له‌لای نیشانه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه‌یه‌.

2- له‌ به‌شی خواره‌وه‌  hide this chat هه‌ڵبژێره‌.

3- دواتر په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بۆ دانانی كۆدی تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سه‌ی به‌ شاردراوه‌یی چاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.

هه‌ر له‌م وه‌شانه‌ نوێنه‌یدا، ڤایبه‌ر لایه‌نی پاراستن و هه‌ڵگرتنی زانیاریی به‌كارهێنه‌ری به‌هێز كردووه‌ .


ی.س

ب?اوکردن?و?