پاسوەردێكی به‌هێز بۆخۆت دابنێ
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی وشه‌ی تێپه‌ڕه‌وه كه رۆژی 5 ئه‌م مانگه بوو، لێپرسراو و سه‌رۆكی كۆمپانیاكانی بواری پاراستن و ته‌كنه‌لۆژیا ئاهه‌نگیان گێرا.
ئامانج له‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه بۆئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ران ئاستی رۆشنبیریان له‌بواری پاراستنی نهێنییه‌كانیان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به‌رزبكه‌نه‌وه، هاوكات كۆمپانیای ئینتێل له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌وه به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌وه چوار رێگه‌ی بۆ به‌هێزبوونی پاسوۆرد بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م رێگایانه‌ن:
* وشه‌ی تێپه‌ڕی به‌هێز
ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه، هه‌روه‌ها تاكه هه‌نگاویش نیه، پێویسته دانانی وشه‌ی تێپه‌ڕ (پاسوۆرد) له 8 هێما كه‌متر نه‌بێت، چونكه گریمانه‌ی هه‌شت هێما قورسه بۆ كه‌سی هاككه‌ر، هاوكات پێویسته هێماو ژماره‌كان تایبه‌ت نه‌بن به‌زانیاری كه‌سییه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌روه‌ها پێویسته هێماو ژماره‌كان به‌بچوك و گه‌وره بنوسرێن ئه‌گه‌ر به‌لاتینی پاسوۆردت به‌كارهێنا بۆنموونه بنووسه 1|@veMyf@ce وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وشه‌ی I love My Face.
* پاسوۆرد بۆ هه‌موو هه‌ژماره‌كان
به‌هۆی ته‌مه‌ڵییه‌وه یان بۆ بیرنه‌چوونه‌وه‌ی پاسوۆرده‌كان، به‌كارهێنه‌ران بۆ سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كانیان یه‌ك وشه‌ی تێپه‌ڕ داده‌نێن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و باوه، بۆیه پسپۆڕان ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه یه‌ك وشه‌ی تێپه‌ڕ بۆ سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كان دانه‌نێن، چونكه كه‌سی هاككه‌ر ناتوانێت هه‌موو هه‌ژماره‌كان هاكبكات ئه‌گه‌ر پاسوۆرده‌كانیان جیاواز بێت.
* به‌ڕێوه‌بردنی وشه‌ی نهێنی
له‌تۆڕی ئینته‌ره‌نێتدا سیستمێك هه‌یه، به‌هۆی سیستمه‌كه‌وه وشه‌یه‌كی نهێنی بۆ هه‌موو ئامێره‌كان دانراوه، به‌ڵام به‌سیتمێكی به‌هێزترو سه‌لامه‌تتر، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ناكرێته‌وه ته‌نها به‌ئامێرێكی دیاریكراو نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شوێنێكی تره‌وه ویستی ئامێره‌كه بكاته‌وه، ئه‌وه ئاگادارینامه‌یه‌كی بۆ دێت، به‌كارهێنه‌ریش ده‌توانێت وشه نهێنییه‌كه زوو بگۆڕێت، بۆیه ئه‌م سیستمه به‌رده‌وام خۆكرده وشه‌كان ده‌گۆڕێت و پشت به‌ڕووخسارو په‌نجه‌مۆر ده‌به‌ستێت له‌كاتی گۆڕیندا، ئه‌پڵیكه‌یشنی Truekey كۆمپانیای ئینتێڵ باشترین نموونه‌ی ئه‌م سیستمه‌یه.
* رێگه‌كانی پێداچوونه‌وه
بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانتان له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندین رێگه بگرنه‌به‌ر، بۆنموونه دانانی وشه‌ی نهێنی و په‌نجه‌مۆر له‌یه‌ك كاتدا هه‌ژماره‌كه‌ت به‌هێزتر ده‌كات، هه‌روه‌ها وشه‌ی نهێنی یان ئه‌و كۆدانه‌ی بۆ ژماره ته‌له‌فونه‌كه‌ت دێت رێگه‌یه‌كی ترن بۆ پاراستنی ئه‌كاونه‌ته‌كه‌ت.
ی.س
