فەیسبوک گۆڕانکارى لە شێوازى پۆستدا دەکات
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک گۆڕانکارییەک لە شێوازی پۆست کردنی نووسین، وێنە و ڤیدیۆکان دەکات. وەک لە وێنەکاندا دیارە، دوای ئەم نوێکارییەی کۆمپانیای فەیسبووک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، ئێستا بە کلیک کردن لەسەر بۆکسی تایبەت بە بڵاو کردنەوەی پۆستەکان، بۆکسەکە دێتە پێشەوە و دەوروبەری رەش دەبێت.
لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە 4ـی شوباتی 2004 لەلایەن مارک زوکەربێرگ، فەیسبووک بەردەوام گۆڕانکاریی لە دیزاینی تۆڕەکەی دەکات. فەیسبووک تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە و زیاتر لە 1.44 ملیار بەکارهێنەری لە هەموو جیهان هەیە و بارەگا سەرەکییەکەی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکایە.
:: سەرچاوە: ماڵپەڕى: کاروان ئایتى
ی.س


