ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێنمایی تاقیکردنەوە گشتییەکان تایبەت بە خوێندکارانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی


ڕێنمایی تاقیکردنەوە گشتییەکان تایبەت بە خوێندکارانى پۆلى دوازدەى ئامادەیی 


خوێندکارانی خۆشەویست.......
تەنها پشت بەخوداو خودی خۆت ببەستە وخۆت ئامادەبە بۆتاقیکردنەوە گشتییەکان، پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکە بەهیوای سەرکەوتنت وەک:-
١- ئامادەکاری تەواو بکە ڕۆژانە بۆتاقیکردنەوەکان لەڕووی (سەیرکردنی خشتەی تاقیکردنەوەکان،دلَنيابوون له ناوه كه ت له هوَلَى تاقيكردنه وه وهەڵگرتنی پێداویستیەکانی وەک (قەڵەم دارولاسیک ورِاسته و ناسنامەی ئەزموونی لەبیرمەکە).
٢- نەبردنی قەڵەمی جاف و سۆفت بۆ تاقیکردنەوەکان، چونکە پێویستت نیە.
٣- ئامادەبونت لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان ٣٠ خولەک پێش کاتی تاقیکردنەوەکان، چونکە دوای دابەشکردنی پرسیارەکان ڕێگای چونە ژوورەوە ت نادرێت.
٤-بردنە ژوورەوەی سەرجەم ئامێرەکانی گەیاندن ( مۆبایل وهیتفۆن و...هتد)بەگزی(غش) دادەنرێت .
٥- هەموو پێداویستیەکت لەگەڵ خۆت بەرەو داوای پێداویستی تاقیکردنەوە لەکەس مەکە .
٦- پرکردنەوەی فۆڕمی سۆما تەنها ، بەقەڵەم دار و باشتروایە ڕاستە بەکار بهێنی بە مەبەستی تێکەڵ نەکردنی بازنەکان.
٧- پارێزگاری لە پاک و خاوێنی فۆڕمی سۆمای بکرێت لەکاتی سڕینەوەی هەڵە بەوریایی بسڕێتەوە، نابێت بدڕێت چونکە بە هەڵە بۆت دێتەوە.
٨-کەناوی خۆت ئەنوسیت پیتێک جێبێڵە و ناوی باوکت بنوسەوپیتێکی تر جێبهێڵە و ناوی باپیرت بنوسە.
٩-کۆدەکەت لە شوێنی ( ID ) بەڕەنووسی ئینگلیزی بنووسە.
١٠-بازنەکان بە پێنوسی دار ڕەشکەرەوەو لە بازنە دەرمەچۆ.
١١-باشترە لە پێشدا لەسەرپەڕەی پرسیارەکان وەڵام بدەیتەوەو پاشان وەڵامەکانت بگوازەوە سەرخانەی وەڵامەکان لەسەرفۆڕمی سۆمایی، ده بيَت تەنها متمانەت بەخۆت هەبێت لە دروستی وەڵامەکەت. 
١٢- نابێت هیچ نوسینێکی زیادەو هێمایەک لەسەر فۆڕمی سۆمای بنوسرێت چونکە ئامێری پشکنینەکە نایخوێنێتەوە.
١٣- ڕۆژانە دڵنیابیت لە جۆری پرسیارەکەت ( A ,B ,C ).
١٤- لە ناوتاقیکردنەوەکاندا ئاگاداری کاتەکەت بە خۆت بەو پرسیارانەوە سەرقاڵ بکە کەدەیزانیت، پاشان بچۆبۆ ئەوانەی کە نایزانیت یان پێویستی بە بیرکردنەوە هەیە.
١٥- بێ دەنگی هۆڵی تاقیکردنەوە بپارێزە.
١٦-ژمارەی وەڵامەکانت لەسەرپرسیارەکە یەکسان بێت بە ژمارەی وەڵامی خانە ڕەشکراوەکانی سەرفۆڕمی سۆمايیەکە.
17- لەکۆتایدا پەڕەی پرسیاروفۆرمی سۆمایی بەیەکەوە بدەرە دەستی مامۆستای چاودێر.
١8- پاش تاقیکردنەوەی یەکەم هەمووشت لەبیربکەو خۆت بۆ تاقیکردنەوەی ڕۆژی دواتر ئامادە بکە، بڕوا بە هیچ پروپاگەندەیەک مەکە لەسەرتاقيكردنه وه كان و گومان ودەنگۆی تر، چونکە وەک ساڵانی ڕابردوو سەرجەمی پروپاگەندەکان دوورن لەڕاستیەوە .

لەکۆتایدا هیواى سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم

خەلیل خەڵەف عەبدول 
س.پسپۆڕی کارگیڕی- ڕۆژئاوا


ی.س



ب?اوکردن?و?