چەند ئامۆژگاریەک بۆ ڕۆژووبوونێکی تەندروست
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان،
خێزانەکان پەنا بۆ کڕین و ئامادەکردنی زۆر جۆری خواردن دەبەن، بۆ ژەمی ئێوارە و
پارشێو، چونکە لە رەمەزاندا ڕۆژووگران زیاتر ئارەزووی خواردن دەکەن.
سەرەڕای هەموو ئەمانە
پێویستە ڕۆژووگران زۆر ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و بەخێرایی و لەسەریەک هەموو
جۆرە خواردنێک نەکەنە گەدەیانەوە، هەر وەک لە ماڵپەڕی "hayatouki"
هاتووە پێویستە بەم شێوەیە شێوازی خواردنەکانت ڕێکبخەیت:
پێش هەموو شتێک هەوڵبدە
ئێواران دوای شکاندنی ڕۆژوو، بڕێکی باش خواردنەوەی شل بخۆیت وەک شۆربا، ئاو،
شەربەتی میوە سروشتیەکان، چونکە لەشت ڕێکدەخاتەوە یارمەتی کردنە دەرەوەی ژەهری
لەشت دەدات.
هەوڵبدە دووربکەوەرەوە لە
خواردنی سوێر، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، ئاوی لەشت هەڵدەمژێت.
تا دەتوانیت هەوڵبدە بڕێکی
کەم خواردنەوە کافاینەکان بخۆرەوە، وەک چا و قاوە خواردنەوە گازیەکان، چونکە
کاریگەری لەسەر تەندروستی لەشت هەیە، ئاوی گیانت هەڵدەمژێت و خێرا خێرا میزت
پێدەکات.
تا دەتوانیت سەوزە و میوە
بخۆ، بەشێوازی شەربەت یان هەر شێوەیەکی تر، چونکە یارمەتی چوونەدەرەوەی ژەهری لەشت
دەدات و ئاوێکی زۆر دەدات بە لەشت.
دووربکەوەرەوە لە
خواردنەوەی خواردنەوە غازیەکان، چونکە
زیانی تەندروستی هەیە، ئاستی شەکری خوێنت تێکدەدات و ئاوی گیانت هەڵدەمژێت.
هەوڵبدە خورما و شیر زۆر
بخۆیت، سوودی زۆر هەیە بۆ لەش و لە ژەهراویبوون دەتپارێزێت و دژە ئۆکسانە.