ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وتار: دیموکراسێت بابە تاموبۆی کوردانە ڕەنگ ڕێژبکرێت


وتار: دیموکراسێت بابە تاموبۆی کوردانە ڕەنگ ڕێژبکرێت

::: نەوزاد سەعید محمد


سەرە تاو دەست پێکی سەرهەڵدانی چەمکی دیموکراسی مێژویەکی دوورودرێژو پڕلە چەرمەسەری و شڵەژانی پێوە دیارە لای بیریاران و هەڵگرانی ئەم چەمکە هه بووە وهە یە کە هەتا هە نوکە کۆک و ڕێک نین لە سەر چۆنێتی کاراکردن وئەکتیڤ کردنی ئەم چەمکە ئەگەر چی بە پێی کە ش و هەوای وڵاتان وگۆڕانکارایە سیاسەکان گۆرانی بە سەردا هاتوە و شێوازی کاراکردنی قسە ی زۆری لە سەرکراوە و لە سەری دەکرێت هەر وڵات وهەڵگرانی چەمکی دیموکراسی بە پێ مەنی خۆیان دیموکراسێت دە پێوێن !؟دیموکراسی ئەمریکا جیایە لە دیموکراسی ئەوروپا و ووڵاتە ئەوروپیەکانیش لە ناوخۆیاندا دیدوبۆچونیان جیایە لە سەر چۆنێت بە دیموکراسی کردنی ووڵاتە کانیان و ئەوە هەر لە حالی شڕو شپرزەی دیموکراسیە تەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وبە تایبەت ووڵاتی عەربی و بەناوئیسلامی مە پرسە چی مەهزەل و گاڵتە جارێکە لە سەر دیموکراسی دەکرێت ...؟!
بانگەشەکارانی دیموکراسیش لەکوردستان دوای چوار دەیە سەرقاڵ بون و بازاڕی خۆگەرم کردن بە چەمک ودەستەواژەی نامۆو ئیستراد کراو بۆکوردستان وقەلۆش بوونەی سەرجەم فکروبیربۆچونە پوچەڵەکانیان ,,,؟!
لە ئێستادا بیرو حەزیان لای بە دیموکراسیزمە کردنی هەرێمی کوردستانە ..بەڵام وەک ماران گەستە یان لێ هاتووە دەترسن هە م دیسان بگەزرێنەوە بۆیە ناوێرن ونازان چۆن وبە چی میکانزمێک دەست بەرن بۆدیموکراسێت ولەوکوێوە دەستی پێ بکەن چونکە ناوەکەیان بیستوە خۆشە دەترسن ئەمیش ناوی خۆش و بۆش بێت و بێ ناوەڕۆک بێت بەڵام ئەو ناوەڕۆکەی کە لە ئەوروپاو ئەمریکاو هەندێک لە ووڵاتانی ناوچە کە کاری پێ دەکرێت ناوەرۆکە کەی زۆربەی ماڵێکی خراپ و قەڵبە .دە بێت بدرێتەوە بە سەر خاوەنەکانیدا......
ئەگەر دیموکراسێت ئەوە بێت حوکومی بەرێوە بردنی ووڵات لەدەستی خەڵک وگەلدا بێت بە بێ سانسۆری سیاسی و ئابوری وکۆمەڵاتی ودەستە بەرکردنی ئازادی و هەڵبژانی نوێنەرانی خەڵک ئەوە شتێکی زۆرە باشە .با شارەزایان مرۆڤ دۆستان و ناوەدە ئەکادیمی وڕێکخراوە سەربەخۆو مەدەنیەکان لای خۆشمان هەست بە ڕەنگ ڕێژکردنێکی گۆنجاو واقیعی بۆچە مکی دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان کە سودی بۆکۆمەڵگەی کوردستان هه بێت بە لە بەر چاوگرتنی کەش و هه وای . ئاینی وکۆمەڵایەتی هەریمی کوردستان و وە بکرێتە نمونەیەکی جوانی حوکومەتداری وپێکەوەژیان بۆدانیشتوان وپێک هاتەکانی....
وەک چۆن دیموکراسی ئەمریکی یان تورکی یان عەربی یان فارسی یان ئینگلیزهه یە بە تام وبۆی خۆیان بە دیموکراسی کوردیش هه بیت بە تامو بۆی کوردانە دوور لە هەر تێڕوانێکی نامۆ بە کلتوری خەڵکی کوردستان.....



ب?اوکردن?و?