ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

تاقیکردنەوەکانى کۆتایی پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەستپێکرد


 تاقیکردنەوەکانى کۆتایی پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەستپێکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢/٦/٢٠١٦)ى زایینى و لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان پڕۆسەى ئەزموونە گشتییەکانى پۆلەکانى دوانزەی ئامادەیی و پیشەییەکان بە بەشدارى (١١٧٥٣١) قوتابی لە (٢١٤٦) هۆڵ و بە چاودێرى (٢٩١٠٦) چاودێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەر هۆڵ، دەستى پێ کرد.
شایەنى باسە ئەمساڵ، (١٤٦٤٢٣) قوتابی پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و لە (٨/٦)ەوە لە (٢١٢) هۆڵ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن کە (٢٥١٩٥) چاودێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرى هۆڵ سەرپەرشتی هۆڵەکان دەکەن و (١١٧٥٣١) قوتابی پۆلى دوانزەى ئامادەیی (زانستى و وێژەیی) و پیشەییەکان لە (٢١٤٦) و بە ئامادەبوونى (٢٩١٠٦) چاودێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرى هۆڵ لەم ڕۆوە واتە (٢/٦) تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.

ی.س

.

ب?اوکردن?و?