هەموو زانیارییەکان لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن لە شارەزوور
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لەئێستا کار بۆ تسجیل کردنی گشت ئەوکارمەندانە ئەکات کەلە دام و دەزگاکانی هەرێم دەوام دەکەن
هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کەخۆیان تۆمار بکەن و ناویان لەتۆماری نوێی دەنگدان هەبێت لە سجیلی دەنگداندا
ئەم تۆمارەش بەشێوەی ئەلیکترۆنیە کەوێنەو پەنجەمۆری پێ ئەکرێت
پێویستە هەموو کارمەندێک و هاوڵاتیەک کەلە هەر دەزگایەکی حکومی بێت ئەبێت سەردانی نزیکترین بنکەی هەڵبژاردن بکات بۆ ئەوەی خۆی تۆمار بکات ، ئەگەرنا خۆی بەرپرسیارە ..!!!!
وە لە کۆمیسۆنەوە داواکراوە هەر فەرمانبەرێک و هاوڵاتیەک پابەند نەبێت بۆئەوەی ناوی تۆماربکرێت لە تۆماری دەنگدان ئەوا هیچ مامەڵەیەکی بۆ ناکرێت لە دامودەزگاکاندا ... ؟؟؟!!!!
ئەم بەڵگەنامانە پێویستن بۆ خۆتۆمارکردن کە بریتین لە :.
1_ کارتی دەنگدان
2_ هەویە / نفوس
3_ پسوڵەی خۆراک
4_ كارتى زانيارى
5_ جنسیەی عێراقی
لەكاتى خۆتۆمارکردن مافی دەنگدانت بەدەست دێنیت و وە بە پێچەوانەوە ئەگەر خۆت تۆمار نەکەیت ناوت نابێت له سجلى دەنگداندا
دڵسۆزی تۆ وادەکات کە چیتر ناوی مردووەکان دەنگیان پێ نەدرێت لەلایەن حیزبەسیاسیەکانەوەو وە ناوە دووبارەکانیش ڕاست بکرێنەوەو لاببردرێن و تەنها بۆیان هەبێت یەک دەنگ بدەن .
ي.س

