زانیارى تایبەت بە چاككردنه‌وه‌ى تێكراى پۆلى دوازدەى ئامادەیی
بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەى کە خوازیارى زانیارى تایبەتن لەسەر (چاككردنه‌وه‌ى تێكرا)، بفەرموون لەگەڵ ئەم زانیاریانەى وەزارەتى پەروەردە لەسەر ئەم بابەتە:
***
١. ئەلف/ ده‌رچووانى قۆناغى ئاماده‌يى ساڵى خوێندنى (٢٠١٣ ـ ٢٠١٤) به سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نمره‌ى ده‌رچوونى هه‌ر چه‌ند بێت، بۆيان هه‌يه له هه‌ردوو خولى ساڵى دواتر و ته‌نها بۆ يه‌ك ساڵ تێكڕاى به‌رز بكاته‌وه.
ب/ ئه‌گه‌ر له تاقيكردنه‌وه‌ى خولى يه‌كه‌مى ساڵى چاككردنى تێكرا ده‌رچوو، ئه‌وا بۆى نييه له خولى دووه‌می هه‌مان ساڵدا به‌شدارى بكاته‌وه.
ت/ پێويسته له هه‌موو وانه‌كان تاقيكردنه‌وه بكاته‌وه نه‌ك ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه خۆى هه‌ڵيانده‌بژێرێت.
٢. ڕێژه‌ى (٢٠%)ی نمره‌كانى هه‌ردوو پۆلى (١٠ و ١١ى ئاماده‌يى وه‌ك خۆى ده‌مێنته‌وه و ده‌چێته سه‌ر ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌ى گشتى ئه‌و ساڵه‌ى کە هه‌ڵيده‌بژێرێت.
٣. قوتابى و خوێندكار بۆی نييه فۆڕمى (زانكۆلاين) پڕ بكاته‌وه به مه‌به‌ستى وه‌رگيران له كۆلێژ و په‌يمانگاكان له‌و ساڵه‌دا (ساڵى چاككردنى تێكرا).
٤. پێويسته تا (١/١١)ى هه‌ر ساڵێك، قوتابى و خوێندكار بڕيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش به په‌روه‌رده‌كه‌ى بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
٥. دواى بڕياردان، پێويسته له ڕێگەى قوتابخانه و خوێندنگاكه‌يه‌وه داواكارى پێشكه‌ش به به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه‌ى بكات و به شێوه‌ى ده‌ره‌كى تاقيكردنه‌وه بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕاسته‌خۆ فۆڕمى تايبه‌ت پڕ بكاته‌وه.
٦. قوتابى و خوێندكار سه‌ر پشك ده‌بن له هه‌ڵبژاردنى نمره‌ى يه‌ك لەو دوو ساڵه‌ى، به‌م جۆره:
* ئه‌گه‌ر نمره‌ى ساڵى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژارد و ئه‌و قوتابى و خوێندكاره ده‌رچووى ساڵى يه‌كه‌م بوو، ئه‌وا به پێى ڕێنماييه‌كان سوود له (٢١) نمره وه‌رده‌گرێت و به پێى خولى ده‌رچوون و ژماره‌ى ئه‌و بابه‌تانه له تاقيكردنه‌وه‌ى گشتيدا ئه‌نجامى داوه.
* ئه‌گه‌ر نمره‌ى ساڵى دووه‌مى هه‌ڵبژارد ئه‌وا (٢١) نمره‌ى كێبەركێى وه‌رگرتنى له زانكۆ و په‌يمانگاكان، پێ نادرێت.
* ده‌رچووانى ئه‌و ساڵه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى تيادا ئه‌نجام داوه ئه‌وانه‌ى ڕێنمايى به‌خشين ده‌يانگرێته‌وه، (٥ بابه‌تى و ٦ بابه‌تى)، له خولى يه‌كه‌م يا دووه‌م به پێى ڕێنماييه‌كان كه له ڕێبه‌رى ناوه‌ندى وه‌رگرتن تۆماركراوه، سود له (٢١) نمره‌ى كێبركێ وه‌رده‌گرن.
* ئه‌وانه‌ى له بابه‌تى كوردى و عه‌ره‌بى، پێنجه‌م ساڵ و شه‌شه‌م ساڵيانه کە پيويسته نمره‌ى (٥٠) به سه‌ره‌وه به ده‌ست بهێنين، (نمره‌ى زياده) بۆ كێبەركێى وه‌رگرتن هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵكو به پێى ڕێنماييه‌كانى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابيان و خوێندكاران ده‌بێت.
٧. ئه‌گه‌ر له تاقيكردنه‌وه‌ى چاككردنى تێكرا گزى بكات، ئه‌وا بڕوانامه‌ى ساڵى پێشتريشى له ده‌ست ده‌دات و پێويسته جارێكى تر به ڕێگاى تاقيكردنه‌وه‌ى به‌رايى به‌شدارى تاقيكردنه‌وه‌ى گشتى بكات و بڕوانامه‌كه‌ى به ده‌ست بهێنێته‌وه.
٨. ئه‌و بڕياره بۆ ده‌رچووانى ساڵى خوێندنى(٢٠١٣ ـ ٢٠١٤) و به‌دواوه جێبه‌جێى ده‌كرێت.
........................................................
وەزارەتى پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن
ی.س