ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێگاکانى ڕێگرى لە تینویەتى لەمانگى ڕەمەزان



ڕێگاکانى ڕێگرى لە تینویەتى لەمانگى ڕەمەزان  


بەشێکی زۆرمان لەکاتی ڕۆژووگرتندا کێشەی تینوێتیمان هەیە، بەهۆی گەرمی کەشوهەوا و زیاتر ئارەق کردنەوە و هەڵمژینی ئاوی لەشمان.

بەپێی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی "fustany" بۆ ئەوەی زۆر تینومان نەبێت و پارێزگاری لەمانەوەی ئاوی لەشمان بکەین بەدرێژای ڕۆژ، پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانە بین:

*واز لە زۆر خواردنی بەهارات پێکهاتەی تون و سوێری بهێنە، چونکە دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاوی لەشت تینوت دەکات.

*هەوڵبدە شەوانە کوپێک شەربەتی لیمۆ و نەعنا لەگەڵ ئاو بخۆ، یان چای ڕووەکی وەک سەوز.

*هەوڵبدە لەشوێنی فێنکدا کات بەسەربەریت و دانیشیت، چونکە یارمەتیت دەدات شێی لەش بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە.

*هەوڵبدە شیرینی کەم بخۆ، بەتایبەتی لەپارشێودا، چونکە شیرینی سەرچاوەی هەڵمژینی ئاو و تینوێتیە.

*خواردنەوەی شەربەتی شوتی یان شوتی خۆی، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ مانەوەی ئاو لە لەشدا، کەمبوونەوەی تینوێتی.

*پێویستە سنورێک بۆ خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان دابنێیت، بەتایبەتی لەپاڕشێودا، چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی میز و نەمانی ئاوی لەشت.

*خواردنی مۆز و خورما و کشمیش لە پارشێودا، زۆر بەسوودە، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و تینوێتی ڕۆژووگران کەم دەکاتەوە.

*خواردنی تەماتە بە زەڵاتە یان شەربەت یان بە هەر شێوازێکی تر زۆر بەسوودە، باتایبەتی لە پارشێودا.

*خواردنی خەیار و سێو و پڕتەقاڵ و زۆر لە میوەکانی دیکە، بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە، شێداری لەشت دەپارێزێت، ڕێگری لە تینوێتی دەکات.

*خواردنی ماست لەپارشێودا زۆر گرنگە، هەرس خێرا دەکات، ڕێگری لە تینوێتی دەکات.

ب?اوکردن?و?