گۆڕانکارى لە ماسنجەرى فەیسبوک کرا
پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، گۆڕانکارییەکی لە بەشی نامەکاندا کردووە، کە سوودێ:ی زۆری بۆ بەکارھێنەرانی ھەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/6/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک، دەتوانن ئەو نامانەی بە ژمارەی تایبەتیی خۆیان بۆیان دێت، لەنێو ماسنجەردا بیبینن و وەڵامیشی بدەنەوە.
ھەر کەسێکیش حەز بەو گۆڕانکارییە بکات، پێویستە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکەی نوێ (Update) بکاتەوە، کە ئێستا بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە.
دەگوترێ، ئەو گۆڕانکارییەی ماسنجەری فەیسبووک بۆ ئەوەیە، ژمارەی بەکارھێنەرانی لە سەرانسەری جیھاندا زیاد بکات و ببێتە یەکەم پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی، کە ڕێژەیەکی زۆر بەکارھێنەری ھەبێت.
بەم شێوەیەش ئەم گۆڕانکارییە بەردەست دەکرێت.
ی.س
