ئامۆژگارى بۆ خواردنى شیرینى لەمانگى ڕەمەزاندا
ئەگەر یەکێكی لەو کەسانەی زۆر ئارەزووی خواردنی شیرینی
دەکەیت، بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، لەهەمانکاتدا دەترسیت لەوەی کێشت زیاد بکات،
پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بیت کە لەلایەن ماڵپەری "fustany" بڵاوکراوەتەوە بۆ
ڕۆژووگران:
1-هەوڵبدە ئەو پارچە شیرینیەی دەیخۆیت بیکەیت بە پارچەی
بچوکەوە و لە دوو پارچە زیاتر نەخۆیت، چونکە خواردنی دوو پارچەی گەورەی شیرینی
بێگومان ڕێژەی کالۆری زیاترە.
2-بەپێی توانا هەوڵبدە زۆر بە هێواشی شیرینیەکە بخۆ،
چونکە درەنگ وزەکە دەگاتە مێشک و هەست بە تێری دەکەیت.
3-هەوڵبدە ئەو شیرینیانە هەلبژێرە کە ڕێژەی کالۆری تێدا
کەمە، وەک کەنافەی فڕن پاقلاوەی لە هەنگوین دروستکراو و هەر شیرینیەکی دیکە.
4-بەکارهێنانی زەیتی سروشتی لە دروستکردنی شیرینیدا بەکاربهێنە.
5-کوپێک یان زیاتر ئاو بخۆرەوە پێش خواردنی شیرینی،
چونکە زووتر هەست بە تێری لە شیرینیەکە دەکەیت.
6-هەوڵبدە بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە شەوانە، لایەنی کەم 8
کوپ ئاو، چونکە ڕێگری لە زیادبوونی کێش و زیانەکانی شیرینی و چەوری دەکات.
7-واز بهێنە لە خواردنی شیرینی ڕاستەوخۆ دوای نان
خواردن، چونکە دەبێتە هۆی کشانی گەدە.