ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

مووچەى خانەنشینان دابەشدەکرێت


مووچەى خانەنشینان دابەشدەکرێت 


وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بڵاوکردەوە کە لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو سێشەممە دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە کە رۆژی یەکشەممە 12-6-2016 و دووشەممە 13-6-2016 مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت. 

هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاندووە کە رۆژی سێشەممە 14-6-2016 مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت، و چاوەڕوانیش دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی مووچەی خانەنشینان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5-ی فەرمانبەران بکرێت.

ی.س

ب?اوکردن?و?