خشتەى نوێ دابەشکردنى مووچە بڵاوکرایەوە
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌ینێت:-ڕۆژى شه‌ممه به‌روارى 2016/7/2 له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنى مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى لای خواره‌وه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.
1-وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى
2-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
3-سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
4-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
5-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار و كار‌و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى
هه‌روه‌ها ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه به‌روارى 3 و2016/7/4 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت
ی.س
