ئەم هەفتەیە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و دوازدەى ئامادەیی ڕادەگەنرێت
جێگری بەڕێوهبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کارکردن لەئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەردەوامە و بڕیارە لەرۆژانی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەنجامەکان رابگەیندرێن.
جێگری بەڕێوهبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان حاجی نازم راگەیاند:" ژوری کۆنترۆڵ لەکارکردن لەئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلەکانی ٩و١٢ی ئامادەیی بەردەوامە، دەمانەوێت ئەنجامەکان بەجۆرێک رابگەینین کەمترین ھەڵەی ھەبێت، بۆیە بەوردی کاری تێدا دەکەین.
حاجی نازم گوتیشی: ھەرکاتێک تەواو بێت ئەنجامەکان رادەگەینین، بەڵام چاوەروان دەکرێت لەرۆژانی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەنجامەکان رابگەینن.
لەلایەکى ترەوە شۆرش غەفووری، وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو رايگەیاند"لە كۆتایی ئەم
هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 بۆ قوتابیان و خوێندكاران
ئاشكرادەكرێن، بەڵام لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یاخود سبەی وەزارەتی پەروەردە،
بەدڵنیاییەوە رۆژی راگەیاندنی ئەنجامەكان دیاری دەكرێت".
شۆرش غەفووری، هۆكاری دواكەوتنی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی بۆ پشووەكان گەڕاندەوە و بە رووداوی گوت" ئەمڕۆ دەوامی فەرمی دەستیپێكردەوە، وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدات بەزووترین كات ئەنجامەكان رابگەیێنێت، بەڵام لە بەر پشووەكانی جەژنی رەمەزان دواكەوت".
وتیشی، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ھەموو راگەیاندنەکان بانگھێشت دەکرێن.
لەکاتى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان دەتوانن لەڕێگاى ئەم لینکەوە وەرى بگرنەوە:
ی.س
