ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى #شارەزوور - سەیدسادق
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگای ( شارەزوور _ سه‌یدسادق )له نزیك ته‌پی كه‌ره‌م سه‌یاره‌یه‌ك له دوامانه‌وه زۆر به خراپی وەرگه‌ڕا ده‌ست به‌جێ گه‌یشتینه سه‌ر ڕوداوه‌كه دوو هاوڵاتی تیا‌بوو یه‌كێكیان وه‌زعی باش بوو ئه‌وی تریش هه‌ناسه‌ی ئه‌دا خێرا ئه‌وانمان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد هه‌ردوكیان پێشمه‌رگه بون و له ده‌وامه‌وه ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه تا له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵیان جه‌ژن بكه‌ن ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه نیگه‌ران و دڵ ته‌نگی كردم ئه‌وه‌بوو كه بوكه شوشه‌و جل و به‌رگیان كڕیبوو بۆ مناڵه‌كانیان به‌ڵام حه‌یف پێیان نه‌گه‌یشت!
فۆتۆ: هه‌ڵۆ جه‌باری"


