ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەفتەى داهاتوو مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت


هەفتەى داهاتوو مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت 

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەكە رۆژی
 24-7-2016 دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 20-7-2016 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران راگەیاند.

خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری: 
1. رۆژی یەكشەممە بەرواری 24-7-2016 ، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2. رۆژی دووشەممە بەرواری 25-7-2016 ، مووچەی یەكەی (70و 80) لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

3. رۆژی سێشەممە بەرواری 26-7-2016 ، مووچەی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی و هێزی پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێت.

4. رۆژی چوارشەممە بەرواری 27-7-2016 ، مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

5. رۆژی پێنجشەممە بەرواری 28-7-2016، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.


ی.س

ب?اوکردن?و?