ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێگای نێوان شارەزوور - سەیدسادق ڕێگایەک بۆ مەرگ


ڕێگای نێوان #شارەزوور - سەیدسادق ڕێگایەک بۆ مەرگ


ئەم ڕێگایە نزیک شەش ساڵدەبێت تەواو کراو ئەڕێگایە لۆفەی زۆر خراپی تێدایە ڕۆژانە دەبێەتە هۆی ڕوداوی هاتوچۆچ، بەچۆرێک تەناها ئەم ڕۆ لە ماوەی پێنج سەعاتدا دوو ڕوداو تێیدا ڕویداوە. کەیەکێک لە ڕوداوەکان بوو بە هۆی گیان لە دەسدانی دوو هاوڵاتی و بریندا بوونی هەشت هاولاتی تر.
هۆکارەکانی دروست بونی ڕوداوەکان
۱ـ بونی لۆفەیەکی خراپ لە دوای ڕاسەتە ڕێگایەک کەشۆفیرێک شارەزای ڕێگاکە نەبێت لە دەستدانی کۆنترۆڵ شتێکی چاوەڕوان کراوە
۲ـ نەبونی هێمای هاتوچۆ لەسەر ڕێگاکە هۆکارێکی دیکەی ڕووداوەکانە
۳ـ تیژ ڕەوی
چارەسەر
۱ـ داوا بکرێت لە لایەنی پەیوەندی دار چارەسەری ئەو ڕێگایە بکرێت بە ڕێک کردنەوەی ئەو لۆفانە.
۲ـ ئەگەر حکومەت بەو کارە هەڵنەستا،هاوڵاتیان لەڕێگای کۆکردنەوەی پارە لە خێر خوازان هەستن بەو کارە،لەبەر ئەوەی هاوڵاتیەکی زۆر لەو ڕێگایە توشی کارەسات دەبن.
تێبێنی :
بۆ ئەو لیژنە ئەندازیارییەی سەرپەرشتی دروست کردنی ئەو ڕێگایەیان کردووە من بم لە بری ئێوە بۆ مردنی هەر هاوڵاتیەک لەو ڕێگایە دوو مانگ بە ڕۆژوو دەبم.
...................

ماجید محەمەد یوسف

ی.س

ب?اوکردن?و?