بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان چاودێرى مانگ دەکرێت
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان ئەم ئێوارەیە چاودێرى مانگ دەکرێت.
دەقى بەیاننامەکەى وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز "ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی ڕەمەزان رێكەوتی دووشەممە 4/7/2016لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان لەدیوانی وەزارەت كۆدەبێتەوە و لەهەمان كاتیشدا لەپەیوەندی دەبێت لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق"چەند تیمێكی شارەزاش لەشوێنە جیاجیاكانی هەولێر و گەرمیان و دهۆك و هەڵەبجە و سلێمانی و راپەڕین و باڵەكایەتی بەشێوەیەكی خۆبەخشانە چاودێری مانگ دەكەن و لەپەیوەندی دەبن لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف"داواش لەخەڵكی كوردستان دەكەین ئەوانەی لەم بوارە شارەزاییان هەیە ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێری بینی مانگ بكەن"هەركەس مانگی بینی دەتوانێ پەیوەندی بكات بەسەرۆكی یەكەی ئیداری سنوری خۆی.
ی.س
