#شارەزوور : باندێکی چوار کەسی مادەى هۆشبەر دەستگیردەکرێت
ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند" بەھاوکاری هێزەکانیان لە ئاسایشی (ھەڵەبجەی تازە و سەیدسادق) توانیویانە باندێکی چوار کەسی ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن کە لەناو خانوویەکدا کارگەی دروستکردنی ماددەی ھۆشبەریان داناوە".
لەڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە، تێیدا ھاتووە:"لەبەرواری ٥-۷-۲۰۱٦ ھێزەکانی ئاسایشی قەزای شارەزوور (ھەڵەبجەی تازە) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور، توانیویانە باندێکی چوار کەسی لەناو قەزای دەستگیربکەن کە لەناو خانویەکدا کارگەی دروستکردنی ماددەی ھۆشبەریان لەجۆری(شیشە)یان دانابوو".
ئەوەش ھاتووە:"بۆ ئەو مەبەستەش کەسێکی بەڕەگەز ئێرانی شارەزای دروستکردنی ماددەکەیان ھێناوەتە ھەرێم، دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور دەستگیراوە بەسەرجەم ئەو مەواد و کەل و پەلانەی کە بۆ ئەومەبەستە بەکارھێندراون، کەلوپەلەکانیش بریتین لە (ئەسید،فۆسفۆڕ،پاودەر،ێۆدیۆم،گۆگرد،حەب،ئەسیتۆن)".
ئاسایشی شارەزوور ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە:"لەپێشتریش لەبەرواری ۲-۷-۲۰۱٦ ھێزەکانی سەر بەڕێوبەرایەتیمان لە ئاسایشی سەیدسادق لە گوندی (قاینجە)ی سەر بەقەزاکە کەسێک دەستگیربکەن کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (B.M.W)ـی پێبووە و بڕی ۱٦٥ کیلۆ حەبی فەل کراوی تێدابووە لەجۆری (Barka Fedrin) کەبەنیازبووە لەڕێگەی سنورەکانی ناوچەکەوە بیبەنە وڵاتی ئێران".
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕاشیگەیاندووە:"دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بەپێی ماددەی (۱٤مخەدەرات) تۆمەتبار و ئۆتۆمبێل و سەرجەم حەبەکان دەستیان بەسەرداگیراوە و لەپاش پشکنین دەرکەوت کەئەم جۆرە حەبە دوای تێکەڵکردن بەچەند ماددەیەکی تر وەک ماددەی ھۆشبەر بەکاردەھێندرێت، لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".
..... بزاڤ پرێس: محمد حاجی ......
..... بزاڤ پرێس: محمد حاجی ......
ی.س




