شارەزوور: کتێب لە چایخانە و سەرتاشخانەکان دادەنرێت
لە هەنگاوی دووەمی پرۆژەی دروستکردنی کتێبخانەکانی بازاڕدا ، ئەمڕۆ ڕێکخراوەکەمان چوار کتێبخانەی دیکەی بۆ ناحیەی زەڕایەن و بازاڕی هەڵەبجەییەکان دروستکرد .
ڕێکخراوی کتێبدۆستانی شارەزوور وەک ئەرکی پیشەی خۆی لەمــاوەی ڕابڕدوودا چوارکتێبخانەی بۆ بازاڕی سیروانییەکان دروستکردبوو ، ئەمڕۆش لە دووهەم هەنگاودا کتێبخانەکانی ناحییەی زەڕایەن و بازاڕی هەڵەبجەییەکانمان کردەوە بەڕووی خوێنەراندا ...
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی کتێبدۆستانی شارەزوور(۱۸-۷-۲۰۱٦)
ی.س

