مێژووى دروستکردنى خانەقاو مزگەوتی حاجی شێخ صاحب نەقشبەندی لە #زەڕایەن
لە 1 / 7 / 1979م تەنها لەسەر ئەركی حاجی شێخ صاحب نەقشبەندی بناغەی ئەم مزگەوتو خانەقایە دانرا وە لە 1 / 7 / 1981م تەواوكرا , وە لە ساڵی 2009م تەنها لەسەر ئەركی ( خێرخوازان ) لە كوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ محمود حاجی شێخ صاحب نەقشبەندی و بە هاوكاری كۆمەڵێك لە موسوڵمانان گەورە و نۆژەن كرایەوە .
حاجی شێخ صاحب نەقشبەندی كێیە ؟
حاجی شێخ صاحب كوڕی حەزرەتی شێخ نجم الدین كوڕی حەزرەتی شێخ عومەری بیارە كوڕی حەزرەتی شێخ عوسمانی تەوێڵەیە , لە ساڵی 1910م لە بنەماڵەی نەقشبەندی هەورامان لە بیارە لە دایك بووە , دایكی ناوی خاتوو كافیەی كچی عەزیز خانی دزڵیە , لە خانەوادەیەكی زانستخواز و ئەهلی عرفان و كوردپەروەر پەروەردەكراوە , هەر زوو جێگە نەزەری حەزرەتی شێخ نجم الدینی باوكی بووە , كە ڕێبەری ڕێبازی نەقشبەندی و قادری بووە لە كوردستان, زانستە ئیسلامیەكانی لە خانەقای بیارەی شەریفە تەواو كردووە لە خزمەت مەلا ئەحمەدی ڕەش , پاش وەفاتی باوكی بۆتە موریدی مامی گەورەی خۆی حەزرەتی شێخ علائەدینی نەقشبەندی , وە بە فەرمانی مامی چۆتە ناوچەی باكوری ئێران لەسەر سنوری ڕووسیای قەیسەری ئەوكات بۆ ڕێنومایی موسوڵمانان و بڵاوكردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێبازی نەقشبەندی , بە دوو جار سەفەركردن بۆ ئەو ناوچانە نزیكەی سێ ساڵی پێچووە , پاشان بۆ ئاوەدان كردنەوەی خانەقای باوكی لە گوندی پشتەی ناوچەی تاوگۆزی لەسەر داوای موریدان و مەنسوبانی ناوچەكە و فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕابەری نەقشبەندی چۆتە ئەو ناوچەیە , تا ساڵی 1978م پاش ڕاگواستن و دروستكردنی خانەقای زەڕایەن لە 21 / 3 / 1981م كۆچی دوایی دەكات و لە سەر گردێكی نزیك خانەقاكەی بە خاكسپێردراوە , وە مامۆستا شێخ محمودی كوڕی دەبێتە جێگەدار و سەرپەرشتی ئوموری خانەقا , ئەمەش بە فەرمانی ڕاستەوخۆ و ئامادەبوونی كۆتا ڕابەری نەقشبەندی و قادری حەزرەتی شێخ موحەمەد عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی , وە بە ڕاوێژی مامۆستایان و زانایان و موریدان بە تایبەت مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەریس سەرۆكی زانایان و موفتی عێراقی ئەوكات و مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین كانی سانانی مودەڕیسی خانەقای بیارەی شەریفە و مامۆستا شێخ نورالدین موفتی و زانایانی ناوچەكە .
خانەقای پشتە كامەیە ؟
لە ساڵی 1895م لەسەر دەستی حەزرەتی شێخ نجم الدینی بیارە بنیات نراوە , كۆمەڵێك مامۆستای بەڕێز لەو جێگەیەدا خزمەتیان كردووە ئەوانیش ( مامۆستا مەلا ئەحمەدی صەدباری خەلیفەی شێخ و ئیمام و خەتیبی خانەقای پشتە و مامۆستا شێخ عبدالرحمنی بەرزنجی موعتەمەدی شێخ ) و كەسانی دیكەش , هەمیشە خانەقای پشتە جێگەی زیكر و فیكر و دەرس و دەور و خزمەتی فەقیر و هەژاران بووە , تاكە مەرجەعی ئیسلامی بووە لە ناوچەكە , جێگەی ئومێدی نەخۆش و دەردەداران بووە , هەوێنی پێكەوە ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بووە , وە لە ساڵی 1952م حاجی شێخ صاحب نەقشبەندی ئەچێتە گوندی پشتە جارێكی تر موریدان و مەنسوبانی نەقشبەندی و قادری وەكو پەروانە لە دەوری كۆئەبنەوە , تا ساڵی 1978م ڕژێمی بەعسی دژ بە خەڵك و خوا , گوندەكانی خاپوركرد و ڕایگواستن بۆ زەڕایەن , كەواتە ئەم خانەقا و مزگەوتە لە زەڕایەن درێژكراوەی خانەقا و مزگەوتی حەزرەتی شێخ نجم الدینی نەقشبەندیە لە گوندی پشتە .
هەر لەو كاتەوە ئەم خانەقا بنیاتنراوە هەمیشە جێگەی زیكر و فیكر و دەرس و دەوری فەقێ و قوتابی بووە , گەلێك زانای بەڕێز لێرە خوێندویانەو ئەركی مەلایەتیان بینیوە تێیدا , ئەمەش ڕاستەوخۆ بە چاودێری مامۆستا شێخ محمود نەقشبەندی بووە .
ئەو مامۆستایانەی كە ئەركیان لێرە بینیوە بە ڕیزبەندی مێژوویی :
1- حاجی شێخ سیف الدین نەقشبەندی .
2- مامۆستا ملا محمدی هۆرێن .
3- مامۆستا مەلا سید تاهیر .
4- مامۆستا ملا عبدالرحیم تاوگۆزی .
5- مامۆستا ملا عبدالكریم بەڕوێنی .
6- مامۆستا ملا محمد ملا سعید گڵێجاڵی .
7- مامۆستا ملا عفان ملا محمد بەڕوێنی .
8- مامۆستا ملا خالد حاجی موستەفای كانی وەیسكێیی .
9- مامۆستا ملا صباحی صۆفی عبدالرحمنی قەڵپی .