ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

10 بەرنامەی گرنگ بۆ هەموو کۆمپیوتەرێک


10 بەرنامەی گرنگ بۆ هەموو کۆمپیوتەرێک



لە ٪٩٥ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر سیستەمی بەکارخەری ویندۆز بەکاردەهێنن بۆیە پێویستە ئەو بەرنامە گرنگانەی کە پێویستە لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان هەبێت بزانین، هەرچەندە زۆر بەرنامە هەن کە بە پێی پێویستی بەکارهێنەر ئەگۆڕێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لیستی ١٠ بەرنامەی گرنگم بۆ ئامادەکردوون لە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیا.


یەکێکە لە بەرنامە هەرە گرنگەکانی کۆمپیوتەر کە زۆر کارمان بۆ ئاسان ئەکات لەسەر کۆمپیوتەر بەکاردێت بۆ ( کاری نوسین ، کاری ژمێریاری، داتابەیس ، ئیمەیڵ، سلایدشۆ، هتد …)، هەرچەندە بەخۆڕایی نیە بەڵام ئەتوانن لە گوگڵ بەرنامەکە بە کراک کراوی دابەزێنن و سودی لێببینن.


دوای ئەوەی ئۆفیسمان دامەزراند پاشان پێویستە کۆمپیوتەرەکەمان بپارێزین لە فایلی سیخوڕ و هەندێ ڤایرۆس کە کێشەن بۆ کۆمپیوتەر و بە ئاسانی دزە ئەکەنە ناو سیستەمەکەمان لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت یاخود لە ڕێگەی فلاش و زۆر شتی تر.


ئەمانەش دوو بەرنامەی گرنگن بۆ خوێندنەوەی فایلی PDF .پەڕتوک ، پەڕەکانی توێژینەوە و هەموو فایلەکان کە بە PDF پاشەکەوت کراون.


چەندین بەرنامە هەیە بۆ پاککردنەوەی سیستەم لە فایلە کاتییەکان و ڕیجستری و دەست بەسەراگرتنی ئەو بەرنامانەی کە لە سەرەتای هەڵکردنی کۆمپیوتەرەکەمانەوە کاردەکەن. بەڵام بەرنامەی CCleaner کێشێکی کەمی هەیە و ئاسانە لە بەکارهێنان.


هەموو ویندۆزێک براوسەری تایبەت بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاسان نیە لە بەکارهێنان و پێوەکراوی کەمە بەکارهێنەران زۆر بە کەمی بەکاری ئەهێنن، ج لەبەر ئەوە براوسەرێک کە کردنەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێتمان بۆ ئاسان بکات پێویستە، هەریەک لە Google Chrome (زۆرترین بەکار‌ێنەری هەیە) ، Firefox , Opera, باشترین هەڵبژاردەن بۆ ئەو کارە.


بۆ کردنەوە و کارپێكردنی هەموو جۆرە فایلێکی دەنگ و ڕەنگ ئەم بەرنامانە زۆر گرنگن  و کێشەی نەکردنەوەی ڤیدیۆ یاخود دەنگت بە هەموو جۆرەکانیەوە بۆ چارەسەر ئەکات.


لەو بەرنامە گرنگانەن کە پێویستە هەبن لەسەر هەموو PC . بۆ کردنەوەی ئەو فایلانە بەکاردێن کە پەستێنراون واتە بە (zip. یان rar.) کۆتاای هاتوون چەند فایلێکیان لە خۆیاندا کۆکردۆتەوە .


هەندێجار بەهۆی کەمی قەبارەی هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ناتوانین هەموو فایلەکان پاشەکەوت بکەین یاخود هەندێ فایلی گرنگی خۆمان هەیە ئەمانەوێ لە هەرجێگایەک ئینتەرنێت هەبوو و کۆمپیوتەرمان پێ نەبوو بەکاریان بهێنین، بۆیە ئەم دوو ماڵپەڕە قەبارەیەکی گونجاو لە سپەیست پێشکەش ئەکەن کە ئەتوانی سودی زۆری لێ ببینی.


هەندێ لە ڤیدیۆ و دەنگەکان لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت پێویستیان بە پلەیەرێکە کە بیکاتەوە وتە بەبێ ئەم بەرنامەیە توانای کردنەوەی ئەو ڤیدۆ و دەنگانەمان نیە کە پێویستیان بە Adobe Flash Player  هەیە.


بۆ داونلۆدکردن( دابەزاندن) هەموو جۆرە فایلێک بەکاردێت کە ئەمانەوێ بە دەستی بهێنین لە سەر ،ماڵپەڕەکان و زۆر خێرایە لە بەکارهێنان و لە لایەن بەکارهێنەرانەوە زۆرترین جار بەکارهێنراوە و لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دایانمەزراندووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى sciencentech

ی.س


ب?اوکردن?و?