گۆڕانکارى لە کتێبى جوگرافیاى پۆلى دوازدەى وێژەیی کراوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە ئاگادار دەکاتەوە کە کتێبی جوگرافیای ١٢ی وێژەیی چەند بابەتێکی نوێی بۆ زیاد کراوە.
ئەمڕۆ ١٥ی ئابی ٢٠١٦، وەزارەتی پەرورەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک/خ.کوردی) کردووە، داوا دەکات قوتابخانەکان ئاگادار بکرێنەوە کە کتێبی جوگرافیای ١٢ی وێژەیی چەند بابەتێکی نوێی بۆ زیاد کراوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧.
ئەوەشی وتووە، بابەتە نوێیەکان بۆ لاپەڕەکانی ١٧٤، ٢٣٥، ٢٣٦، ٢٣٧، ٢٤٥، ٢٤٦ زیاد کراون
ی.س
