ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

فەیسبووک، ڤێرژنێکی نوێی ماسنجەرەکەی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڤێرژنێکی نوێی ماسنجەرەکەی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد و گۆڕانکارییەکی گرنگیشی تێدا کرد. ئەمڕۆ دووشەممە 15/8/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کۆمپانیای فەیسبووک ڤێرژنێکی نوێی بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەست کردووە. لەم ڤێرژنە نوێیەدا ئاماژە بەوە کراوە، خاوبوونەوە و وەستانە لەناکاوەکانی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک چارەسەر کراون، 
کە پێشتر بەکارھێنەرانی ماسنجەر بەھۆی ئەم کێشانەوە، چەندین ناڕەزاییان بەرامبەر کۆمپانیای فەیسبووک دەردەبڕی. بۆ بەدەستھێنانی ئەم ڤێرژنە نوێیەی ماسنجەری فەیسبووک، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەت نوێ (Update) بکەیتەوە، بەمەش گۆرانکارییەکەی ماسنجەر بەدەست دەھێنیت.
:: سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى 

ی.س

ب?اوکردن?و?