مەسنجەرى فەیسبوک نوێکرایەوە
مەسنجەرەکەی فەيسبوک بۆ سيستمی ئەندرۆيد نوێکرايەوە کە
تايبەتمەندييەکی بەهێزی بۆ زيادکراوە، وابڕيارە لە چەند رۆژی داهاتووەوە
لەلايەن فەيسبوکەوە کارابکرێت.
درەنگانێکی شەوەی يەکی ئاب، فەيسبوک نوێکردنەوەی بۆ مەسنجەر نارد و
تيايدا گۆڕانکارييەکی لە بەشی "People" کردووەو خزمەتگوزارييە گرنگەکەشی
زيادکردووە، بەڵام بۆ چەند وڵاتێک کارانەکراوەو پەيوەستە بە کاتەوە.

وەک لەم وێنەيەدا ديارە، لە بەشی لە مەسنجەر، تايبەتمەندييەک
زيادکراوە بەناوی "Secret Conversations" لەکاتی کارەکردنيدا کارەکەی
بريتييە لەوەی هەر بەکارهێنەرێک بيەوێت ئەو نامايەی دەيەوێت بيسڕێتەوە لە
پاش ناردنی دەبێت لەوێوە پەيوەندی بەو کەسەوە بکات و گفتوگۆی لەگەڵ دا
بکات.
واتە کاتێک کەسێک بيەوێت گفتوگۆيەک ئەنجام بدات و پێی گرنگ بێت و
بيەوێت قسەکانی پارێزراو بێت، ئەوە دەتوانێت "end to end encryption" لە
مەسنجەر کارابکات و دواتر بچێتە بەشی "Secret Conversations"، کە
لەکاتی ناردنی هەر نامەيەکدا دەتواندرێت کاتی سڕينەوەشی بداتێ، چونکە دوای
تێپەڕبوونی ئەو کاتە بەشێوەيەکی خۆکارانە مەسنجەر ئەو نامەيە دەسڕێتەوەو
لەلای بەکارهێنەر و بەرانبەرەکەی نايهێڵێت و نامێنێت.
