یەکێک لە تایبەتمەندیە شاراوە گرنگەکانی فەیسبووک ماسنجەر
ئەو کەسانەی بەردەوام پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) بەکار دەھێنن، لەوانەیە تا ئێستا بە ھەموو تایبەتمەندییەکانی ئەو پڕۆگرامە ئاشنا نەبووبن، کە ئەو پڕۆگرامە تایبەتمەندییەکی شاراوەی سوودبەخشی تێدایە. تایبەتمەندییەکی شاراوە لەنێو ماسنجەری فەیسبووکدا ھەیە، کە تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە و تایبەتمەندییەکەش (Create Shortcut)ە،
کە کورتکراوەی لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەت دەھێنیتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت و بە ئاسانی دەتوانی بە یەک کلیک، بچیتەوە نێو لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ئەو ھاوڕێیەی، کە شۆرتکەتت بۆ دروست کردووە.
ئەگەر بەردەوام لەگەڵ ھاوڕێیەکەت چات دەکەیت و دەتەوێت بە ئاسانی لاپەڕەی گفتوگۆکەتان بکەیتەوە، سەرەتا ماسنجەری فەیسبووک بکەرەوە، پاشان چەند چرکەیەک دەست لەسەر ناوی ئەو ھاوڕێیەت دابنێ، ئینجا لاپەڕەیەکی بچووک دەکرێتەوە و لە کۆتایی لاپەڕەکەدا نووسراوە (Create Shortcut)، کلیکی لەسەر بکە و ناوی ئەو ھاوڕێیەت دێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت و ھەر جارێک یەک کلیکی لەسەر بکەیت، لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ئەو ھاوڕێیەت، دەبێتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى
ی.س