خزمەتگوزارييەکی بەهێزی فەيسبووک
تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک خزمەتگوزاری و تايبەتمەندييەکانی لە رێگەی سايت و
بەرنامەکانييەوە بۆ بەکارهێنەرانی خستۆتە بەردەست و بەردەواميش لە بەرەو
پێشچووندايە، مەبەست لێی رەزامەندی بەکارهێنەرانيەتی.
ئەوەی وای لە فەيسبوک کردووە سەرکەوتووبێت بوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی و خزمەتگوزاری گرنگە کە بەکارهێنەر توانيويەتی سوودی لێ ببينێت و بەدووربێت لە زيان و مەترسييەکانی لايەنی ئاسايش و پاراستن.
ئاشکرايە زۆرينەمان لە رێگەی مۆبايلە زيرەکەکانەوە فەيسبوک بەکاردەهێنين و ژمارەی مۆبايلی خۆشمان لەسەری داناوە بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا بتوانين دەست بەسەر فەيسبوکەکەماندا بگرينەوە.
بەڵام رەنگە رۆژێک لە رۆژان مۆبايلەکەمان ون بێت ياخود هەرشتێکی نەخوازراوی بەسەردابێت و فەيسبوکيش کرابێتەوە، بۆ ئەمەش خودی کۆمپانيايەکە تايبەتمەندييەکی گرنگی خستۆتە گەڕ کە بەکارهێنەر زۆر بەئاسانی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە دەتوانێت ئەو ژمارە مۆبايلە لابدات و فەيسبوکەکەی دابخاتەوە.
واتە کاتێک مۆبايلەکەمان ديارنەما يان ونبوو، ئەوا دەتوانين کۆنتڕۆڵی فەيسبوکەکەمان بکەين و دايبخەينەوە، ئەويش لە رێگەی تايبەتمەندييەکەوەيە کە بەکارهێنەر دەتوانێت ئەنجامی بدات.
هەرکاتێک تووشی ئەو حاڵەتە هاتن دەتوانن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن بۆ داخستنەوەی فەيسبوکەکەتان:
- لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە بچنە ناو ئەکاونتی فەيسبوکەکەت.
- بچنە بەشی سێتينگ.
- دواتر مۆبايل هەڵبژێرن.
- وەک لە وێنەکەدا ديارە ئەو ژمارە مۆبايلە ديلێت بکەن و بەشی دووەميش فەيسبوک لە مۆبايلەکەتدا لۆگ ئاوت بکە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەندان
ی.س