ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەرنامەيەک فەيسبوک و ئينستاگرام و مەسنجەر کۆدەکاتەوە



بەرنامەيەک  فەيسبوک و   ئينستاگرام  و مەسنجەر کۆدەکاتەوە 

بەشێوەيەکی فەرمی و لە رێگەی ژووری هەواڵی خۆيانەوە، کۆمپانيای فەيسبوک خزمەتگوزارييەکی بۆ بەرهەمەکانی راگەياند لەپێناو بەفيڕۆنەدانی کات و خیراترکردنی کاری بەکارهێنەران.

وەک ئاشکرايە هەريەکە لە (فەيسبوک، مەسنجەر، ئينستاگرام) لەلايەن کۆمپانيای فەيسبوکەوە بەڕێوەدەبرێن و گەشەيان پێدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانياکە رايگەياند هەرسێ خزمەتگوزارييەکە دەبنە يەک و لە رێگەی بەرنامەيەکيانەوە دەتوانرێت بەکارهێنەر لە يەک شوێن نامە و ئاگادارکردنەوەکان ببينێت.


نموونەيەک لە خزمەتگوزارييەکە

بەپێی راپۆرتێکی فەيسبوک، مانگانە چەندين کۆمێنت و ئاگادارکردنەوەو پەيام لەنێوان ئەکاونت و پەيجەکانی ئينستاگرام و فەيسبوک ئاڵوگۆڕ دەکرێن، هەربۆيە بڕياريانداوە لە رێگەی بەرنامەی (facebook page manager) ئاگادارکردنەوەکان و پەيامەکانی فەيسبوک و ئينستاگرام و مەسنجەر بکەن بە يەک و لەوێوە کۆنتڕۆڵ بکرێن کە بۆ ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

واتە ئەگەر کەسێک لە رێگەی هەژمارو پەيجی فەيسبوکييەوە ئينستاگراميشی دروستکردبێت يان پێوەی پەيوەست کردبێت ئەوا دەتوانێت لە رێگەی بەرنامەی (facebook page manager) بيانکات بەيەک و لە يەک کاتدا هەموويان ببينێت و وەڵامی کۆمێنت و نامەکان بداتەوە بەبێ ئەوەی بچێتە ئينستاگرام يان مەسنجەر.

ئامانجی فەيسبوکيش کەمکردنەوەی کات و خێراترکردنی کارەکانی بەکارهێنەرە، تا بتوانێت لەو رێگەيەوە زۆرتر چالاک بێت و هەژمار و پەيجەکانی بەڕێوەبەرێت، ئەم خزمەتگوزارييەش زۆرەملێ نييە و بەکارهێنەر دەتوانێت بەکاريبهێنێت ياخود بەکارينەهێنێت.

دەتوانن لێرەوە بەرنامەکە بۆ سیستەمى ئەندرۆید دابگرن:




ی.س

ب?اوکردن?و?