مەسنجەر خزمەتگوزاريي نوێی زيادکرد
بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای فەيسبوک خزمەتگوزارييە بەهێز و گرنگەکانی بۆ مەسنجەر زياد کرد کە خۆی لەچوار تايبەتمەنديدا دەبينێتەوە.
زيادکردنی ئەم خزمەتگوزارييانەش دوای ئەوە دێت چەند مانگێکە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە فەيسبوک لە هەوڵدايە سەرجەم تايبەتمەندييەکانی سناپچات بهێنێتە ناو ئاپەکانی بە تايبەت ئينستاگرام و مەسنجەر.
لە ئێستادا و دوای ناردنی (Update) نوێکردنەوە، مەسنجەرەکەی فەيسبوک بۆ هەردوو سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد تايبەتمەندييەکانی (ماسک، نووسين، ئيفێکت، مەسنجەر دەی) زيادکردووە.

خزمەتگوزارييەکان
واتە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی دوگمەيەکی کامێرای تايبەتەوە وێنەکانی ئيفێکت و ماسک و نووسينی بۆ دابنێت ئەمە بێجگە لەوەی لە توانايدا هەيە لە رێگەی مەسنجەر دەی ـيەوە وێنە و ڤيديۆکانی بۆ ئەو کەسانە بنێرێت کە خۆی مەبەستیيەتی و ماوەی مانەوەشی ٢٤ کاتژمێرە، واتە دوای ئەو کاتە بەشێوەيەکی خۆکارانە رەشدەبێتەوە.
بۆ ئەو بەکارهێنەرانەشی دەيانەوێت سوودمەندبن لەو تايبەتمەندييانە پێويستە مەسنجەرەکەيان نوێ بکەنەوە، وەک ئاماژەشی پێدراوە تەنيا بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس کارايە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەندان
ی.س