فەيسبوک خزمەتگوزارييەکی جياوازی بڵاوکردەوە
فەيسبوک خزمەتگوزارييەکی تەواو جياوازی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی کە لە پێشتردا هيچ تۆڕێکی کۆمەڵايەتی نەيکردووەو دەبێتە يەکەمين تۆڕ کە ئەو کارە ئەنجام بدات.
لە رێگەی ژووری هەواڵی خۆيانەوە، فەيسبوک هەواڵی زيادکردنی خزمەتگوزارييەکی بەناوی (Live Audio) راگەياند، کارەکەشی بريتييە لە پەخشی راستەوخۆی دەنگی واتە تەنيا دەنگە و هيچ وێنەيەکی لەگەڵدا نييە ئەمەش بۆ جێگرەوەی (Live Video) ـيە کە کۆمەڵێک کەس هەن لەکاتی پەخشی راستەوخۆی ڤيديۆیدا وێنەی خۆيان پێشان نادەن و تەنيا بە دەنگ کارەکە ئەنجام دەدەن.
خزمەتگوزارييەکە
ئەم خزمەتگوزارييە بێجگە بۆ کەسە ئاساييەکان سوودێکی زۆری بۆ دەزگا
راگەياندنەکانيش دەبێت بە تايبەت وێستگەی راديۆکان کە دەتوانن لەوێوە
بەردەوام بن لە پەخشەکانيان بۆ هەموو جيهان.
لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارييە لە ژێر تاقيکردنەوەدايەو بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەرهەمهێنراوە، لە سەرەتادا هەريەکە لە دەزگاکانی (bbc, lbc, Harper Collins , Adam Grant , Brit Bennett) ئەم خزمەتگوزارييە بەکاردەهێنن و دواتر لە سەرانسەری جيهانداو لە ساڵی نوێ بۆ هەموو خەڵکی بڵاودەکرێتەوە.
لايڤ ئەوديۆ (Live Audio) بە يەکێک لە گرنگترين خزمەتگوزارييەکان دادەنرێت و بە بۆچوونی شارەزايان زۆر لە (Live Video) بەکارهێنەری زياتر دەبێت، خاڵی جياکەرەوەشيان ئەوەيە دەتوانرێت لەکاتی بەکارنەهێنانی فەيسبوکدا بەکاربهێنرێت و گوێ لە پەخشە دەنگييەکان بگيرێت.

:: سەرچاوە: ماڵپەڕى خەندان
ی.س