شارەزوور مێرد منداڵێک بە خنکاوی دۆزرایەوە
دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مێرد منداڵێک کە تەمەنی ١٣ ساڵە بە ناوی گۆڤەند سەلاح لە ئاوی تانجەرۆدا لە نزیک گوندی تەپیکەرەم بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە.بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ڕەوف بەگ ڕاگەیاندن((دوای کاری یاسایی نەخۆشخانە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و ھۆکاری ڕداوەکەش دوای پشکنین و بڕیاری دادوەر ئاشکرا دەکرێت.لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
ی.س
