فەیسبووک گۆڕانکاری نوێ ئەنجام دەدات
کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، گۆڕانکارییەک لە شێوازی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و نووسین لەسەر ڤیدیۆکەدا دەکات. ماڵپەڕی (تێک کرەنچ)ی تەکنۆلۆژی، ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژیی نوێی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، لە داھاتوودا کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکارییەک لە شێوازی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆدا دەکات، گۆڕانکارییەکەش ئەوەیە، کاتێک ڤیدیۆیەک لەنێو فەیسبووکدا بڵاو دەکەیتەوە، پێش ئەوەی بڵاوی بکەیتەوە، فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری چەند نووسێنێکت دەخاتە بەردەست، بۆ ئەوەی وەک مانشێتی ڤیدیۆکە، دایبنێیت.
لە ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە نوێیەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە ئەم گۆڕانکارییەی فەیسبووک، لە کۆتایی ساڵی 2017دا بەردەست دەبێت، بەڵام سەرجەم بەکارھێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناتوانن لەم تایبەتمەندییە نوێیەدا سوودمەند بن، بەڵکو ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە، کە خاوەن پەیجن و لە پەیجەکەدا بەڕێوبەرن.
ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بەھۆی زۆری ڕێژەی بەکارھێنەرانی، بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دەژمێردرێت، بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایەش، بەردەوام تایبەتمەندیی گرنگ و سوودبەخش بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست دەکەن.
سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى
ی.س
