ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لیستى هاوبەشى مامۆستایان پەیامێک ئاڕاستەى بەڕێوەبەر و یاریدەدەرە دەستلەکارکێشاوەکانى شارەزوور دەکات


لیستى هاوبەشى مامۆستایان پەیامێک ئاڕاستەى بەڕێوەبەر و یاریدەدەرە دەستلەکارکێشاوەکانى شارەزوور دەکات


پەیامێک لە لیستی هاوبەش بۆ بەرێزان بەرێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانە و خوێندنگە دەست لە کارکێشاوەکانی سنوری پەروەردەی شارەزوور سڵاوی پەروەردە و زانست بەرێزان ... هەموو لایەک ئەو راستیە دەزانن کە هەڵوێستتان بە دەست لە کارکێشانەوەتان لە بەرێوەبردنی قوتابخانەکانتان لە هەست کردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە بارودۆخی ئێستا و دڵسۆزیتان بۆ مامۆستایان و پرۆسەی خوێندنەوە سەرچاوەى گرتووە.. مێژوو کارنامەی رابردووشتان بەڵگەی ڕوون حاشاهەڵنەگرە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى ئێستاى خوێندن دەست لەکارکێشانەوەی بەرێزتان هیچ لە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان ناگۆرێت و نەک هەر ئەمە بەڵکە ترس و دڵەخورتێى ئەوەى بۆ دروستکردوین سەر لەنوێ قوتابخانەکانتان بگێڕێتەوە بۆ چوار گۆشەی یەکەم و دووچارى شپرزەیی زیاتریان بکات. ئێمە لەلیستى هاوبەش و مامۆستایانى قوتابخانەکانتان چاوەڕوانین لە بەرخاتری مامۆستایان و قوتابیان و پرۆسەی خوێندن بەردەوامی بدەن بە کاروبارە ئیدارییەکانتان چونکە کاتى زۆر کەم لەبەردەم خوێندن ماوە و ناکرێت خەڵکانی دڵسۆزی وەک ئێوە کە تەنها ئامانجتان خەمخۆری بووە بۆ پەروەردە لە جیاتی دەستخۆشی و پێشکەشکردنی چەپکێک گوڵ دەست لەکارکێشانەوە بێت. هەروەها داواکارین لە بەرێزان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەی شارەزوور فەرمانی دەست لەکارکێشانەوەی ئەم بەرێزانە هەڵبوەشێننەوەو داواى خۆشمان لەو بەرێوەبەرانە دووپات دەکەینەوە لەبەر خاتری مامۆستایانی هاورێیان و لەپێناو پرۆسەی خوێندن لەجێگاى خۆیان دەستبەکار ببنەوە . لە گەڵ رێزدا لیستی مامۆستایانی هاوبەش ۲۰۱۷/۱/۷

ب?اوکردن?و?