سوودەکانى هەنجیر
هەنجیر یەکێکە لە میوە خۆش و بەتامەکانى وەرزی هاوین و چەندین سوودى بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە و لە چەندین جۆر نەخۆشیی دەیپارێزێت.
ئەو سوودانەش بریتین لە:
* پاراستنی لەش لە توشبوون بە شێرپەنجە.
* دابەزاندنى رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن.
* ڕێگریی دەکات لە بەرزبوونەوەى فشارى خوێن و دروستبوونی جەڵتەی دڵ.
* چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشیی شەکرە.
* لەش هێوردەکاتەوە.
* رێگریی لە توشبوون بە کەمخوێنی دەکات.
* قەبزیی درێژخایەن چارەسەر دەکات.
* نەخۆشیی مایەسیری چارەسەر دەکات.
* پێست خاوێن دەکاتەوە.
* زیپکە چارەسەر دەکات.
* جێگرەوەیەکی باش و کاریگەری ماست و بەرهەمەکانى دیکەى شیرە.
* لەش لە بەکتریاى زیانبەخش و ڤایرۆس دەپارێزێت.
* سەربارى ئەوەى کالۆرییەکی زۆر لەخۆدەگرێت، کەچی چارەسەرێکی باشە بۆ قەڵەویی و کێشی لەش دادەبەزێنێت، چونکە بڕێکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە.
* کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنى ئێسک.
* گرفتى کەمخەوی و خەولێنەکەوتن چارەسەردەکات.
* چارەسەرێکی باشە بۆ لاوازیی سێکس و توانا و ئارەزووی سێکس بەهێزدەکات.
ی.س
